به پێی ڕاپۆرته‌كان، به ته‌نیا له شاری ڕه‌شت ١٥٠٠ هاووڵاتی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ٥٠ هاووڵاتی به تۆمه‌تی “لیدر”ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قورسی قه‌زایی به‌سه‌ریاندا هه‌یه. به وته‌ی چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هاووڵاتیانێك بوون كه له ناڕه‌زایه‌تییه ئاشتیخوازانهكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ندكراون و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
