ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری ناردنی دۆسیه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕێكخراوه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، سه‌ركوتێكی كوشدنه و سیسته‌ماتیكی به كار هێناوه و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی، هێڵی ئینتێرنێتی له سه‌ر هاووڵاتیان داخستووه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته به مه‌به‌ستی ڕێگری له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران، كرده‌وه‌یان هه‌بێت و به بێ ده‌نگ ڕانه‌وه‌ستن.
