به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی ماافی مرۆڤ، له كاتێكدا كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی هێڵی ئینتێرنێتی به تواوای داخستووه، ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان به تۆمه‌ته جۆراوجۆره‌كان له ئێران به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له نێوان ڕۆژه‌كانی ١٥ی به‌فرانبار تاكوو ٢٤ی به‌فرانبار، لانیکەم ٥٢ زیندانی لە ٤٢ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به تۆمه‌ته جۆراوجۆره‌كان له سێداره دراون. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان، سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا به سه‌ر زیندانیان و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی به‌ربڵاوی هاووڵاتیان له ئێران هوشداری جددی داوه و خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاره نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بوون.
