به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، بانكی سپه‌ه و چه‌ندین بانكی گه‌وره‌ی دیكه له ئێران تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بوون و به بێ پشتوانه‌ی ده‌وڵه‌ت، ناتوانن به‌رده‌وام بن له چالاكییه‌كانیان.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی كۆمه‌ڵێك له بانكه‌كانی ئێران كه بانكی سپه‌ه یه‌كێكیانه، له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه بانكه‌كانی ئێران تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بوون كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه. به وته‌ی كارناسانی بواری ئابووری، ئه‌م قه‌یرانه كاتی نییه و له ئه‌نجامی چه‌ندین ده‌یه سیاسه‌تی ناكارامه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت.
