ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد له شاری ئیسفه‌هان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، بریندارانیان ده‌رمان ده‌كرد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
