به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری له ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له شاری تاران، ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و تانكی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ئه‌وه‌ی كه له شه‌وانی ڕابردوودا كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری تاران وه‌كوو تێهرانپارس، سه‌عاده‌ت ئاباد، ئێكباتان و نارمه‌ك، له ده‌ست ئه‌دا و هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوه‌ند و بینای حكومی له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه له ناو چوو، ئێستا به مه‌به‌ستی ڕێگری له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، هێزێكی زۆر، كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و تانكی له كۆمه‌ڵێك له مه‌یدانه‌كانی ئه‌و شاره به جێ كردووه. هه‌روه‌ها شایانی باسه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیم به دانانی ده‌یان خاڵی پشكنین، نه‌ك ته‌نیا ڕێگه له هاووڵاتیان ده‌گرێت، به‌ڵكوو مۆبایلی دانیشتوانی ئه‌و شاره كۆنترۆڵ ده‌كات.
