ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو له ئێران، له چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له گۆڕستانی به‌هشت زه‌هرای شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند كه تا كاتی سزادانی تاوانباران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و ئیزن ناده‌ن كۆماری ئیسلامی خوێنی ڕۆڵه‌كانیان به فیڕهو بدات.
