ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ شانزه‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له گۆڕستانی به‌هشت زه‌هرای شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، خوازیاری سزادانی تاوانباران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج ڕۆژه كه هێڵی ئینتێرنێتی ئێران، له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان له بێده‌نگیدا پچڕاوه و به سه‌دان هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
