ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌یان شاری ئێران و كوردستان، به وتنه‌وه‌ی درووشم ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له شانزه‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، به‌رده‌وامیان به خۆپێشاندانه‌كانیان دا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی تاران، ورمێ، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، ته‌وریز، ئیسفه‌هان، ئابدانان، كرماشان، خوڕه‌م ئاوا، ئه‌هواز، زاهدان و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه، شه‌قامه‌كانی شاره‌كانیان كرده مه‌یدانی مافخوازی. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به ترس و دڵه‌ڕاوكێیەكی زۆره‌وه هه‌وڵی سه‌ركوتی ناڕازیانیان دا، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵكوو له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كۆمه‌ڵێك له بینا حكومییه‌كان له ئاگردا سووتان.
