به پێی دوایین ئاماره‌كان، پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت له ئێران ٧٠ كاتژمێری تێپه‌ڕاندووه و مه‌ترسییه‌كی جددی له سه‌ر گیانی هاووڵاتیان هه‌یه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له به‌ره‌به‌ره‌ی ڕووخاندایه، به مه‌به‌ستی پچڕانی په‌یوه‌ندی له نێوان ناڕازیان، بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، هێڵی ئینتێرنێتی له سه‌ر زیاتر له ٩٠ میلیۆن هاووڵاتی داخستووه و ڕێژه‌ی سه‌ركوتی له شاره جیاوازه‌كان به‌رزتر له پشوو كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌ره‌ڕای داخوازی له ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هێڵی ئینتێرنێت له ئێران، هوشداریان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی ناڕازیان داوه. شایانی باسه كۆماری ئیسلامی له دوایین هه‌وڵه‌كانیدا، به هاوكاری وڵاتی چین، تۆڕی ئینتێرنێتی سنوورداری ئیستارلینكی تێكداوه و په‌یوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تواوی پچڕاوه.
