شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری، میلیۆنان خه‌ڵكی ناڕازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران و كوردستان، دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی ناڕازی شاری تاران له ناوچه‌كانی حه‌فت حه‌وز، نارمه‌ك، كاشانی، نازی ئاباد، شه‌قامی ئازادی، كه‌شاوه‌رز، ئاریاشه‌هر، گیشا و ئه‌میرئاباد، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی سنه، كامیاران، سه‌قز، كرماشان، ئابدانان، سه‌راوڵه، ده‌ڕه درێژ، سه‌رپێڵی زه‌هاو، ورمێ، خۆی، سه‌رده‌شت و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌ره‌ڕای وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌موده‌زگاكانی حكومه‌تیان له ناوبرد. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و گازی فرمێسك ڕێژ، هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی ناڕازی نه‌چوونه ماڵه‌كانی خۆیان، به‌ڵكوو به توندی به‌رده‌وامیان به خۆپێشاندانه‌كانیان دا.
