به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، بە لانیكه‌م ٧٢ شار و شارۆچكه‌ی له ئێران گرتۆتەوه و ناڕازیان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامین.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی دیهلۆران، هه‌رسین، ئیلام، كرماشان، كوهده‌شت، ئه‌لیگوده‌رز، خوڕه‌م ئاباد، ئه‌زنا، هه‌مه‌دان و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه له ئێران و كوردستان، به وتنه‌وه درووشم ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به سووتاندنی ناوه‌نده‌كان و ئامێره‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵك، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانباران بوون. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، به ده‌سڕێژی گولله و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان، هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكیان داوه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا توانای كۆنترۆڵ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان نه‌بووه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.
