ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی تراورسی ئه‌ندیمشك، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشته‌یان، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و واحده به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و كۆبوونه‌وه.
