له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٤ چالاكی مه‌ده‌نی تورك له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٩١ ساڵ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی ته‌ورێزه‌وه، “یورۆش مێهرعه‌لی به‌یگلوو، ئیبراهیم عه‌وه‌ز زاده، ئاراز ئیبراهیم نه‌ژاد، حسێن ئازادی، ئه‌میر حسێن ئاقایی، ناسر ڕه‌زمجوو، داوود شیری، جه‌واد سودبه‌ر، مێهرداد قادری، عه‌لی بابایی، مورته‌زا نورمحه‌ممه‌دی و میرمحه‌ممه‌د ڕه‌زا مووه‌حد”، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپی دیمۆكراتلار و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، سه‌رجه‌م حوكمی ٩١ ساڵ ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه له ساڵی ١٤٠٢ تاكوو ئێستا، باره‌ها له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كراون.
