ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزتربوونه‌وه‌ی گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر خه‌ڵك، شه‌پۆلێكی نوێ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران ده‌ستیپێكرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له “تاران، مارلیك، مه‌لارد، ئه‌هواز، زەنجان، كرمان، قشم” و هه‌روه‌ها چه‌ندین شار و ناوچه‌ی دیكه له ئێران، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیم و ڕێبه‌ری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌رز بوونه‌وه‌ی كتوپڕی نرخی هه‌ڵاوسان به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسان و سه‌ركوتی ناڕازیان له لایه‌ن هێزه سهركوتگهرهكانەوە، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه سته‌مكاره بوون. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم چەندین جار هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانیان دا، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵك بووه‌نه‌وه و ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون.
