ڕۆژی ڕابردوو، دوكانداران و بازاڕیانی ناوچه جیاوازه‌كانی شاری تاران دژ به خراپی دۆخی ئابووری و مه‌عیشه‌تی، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بازاڕیان و دوكاندارانی شاری تاران له ناوچه‌كانی “شوش، لاله‌زار، جۆمهوری و چههارسوو” دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه ئابوورییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دوكانه‌كانیان داخست و كۆبوونه‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كاندا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای حكومه‌ت به دۆخی خراپی ئابووری، كۆتایی هاتنی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵ كرانی نرخی كه‌لوپه‌له‌كان بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كاندا ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان دوكانه‌كانیان ناكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
