ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كارمه‌ندانی بێهزیستی له شاره‌كانی شیراز، بێهبه‌هان و ڕه‌شت، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كاندا، ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی ڕیفاهی، وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.
