به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار تاكوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، به ده‌یان کەس لە خوێندكاران له خابگاكانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شیراز به هۆكارێكی نادیار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یان نه‌داوه، به‌ڵكوو هه‌وڵیان داوه كه ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ژاراوی بوونی خوێندكاران بکەن. به وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی ته‌ندروستی خوێندكاران، زانكۆی سه‌نعەتی شیراز نه‌ك ته‌نیا ناوه‌ندێكی تایبەت بە ده‌رمانی نه‌خۆشه‌كانی نییه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئامبۆڵانسێك به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ نه‌خۆشخانه بوونی نییه.
