ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی “لاوان“، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاست ئیمكاناتی ڕیفاهی و كه‌مبوونی حه‌قده‌ستی كرێكاران، تاكوو ئێستا نه‌ك ته‌نیا وڵامی ناڕازیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه له ناڕازیان كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و كۆتایی هاتنی سیاسه‌تی گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر كرێكاران، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
