ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، سو‌ختبه‌رێك له شارستانی “میناب” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبیلی ئه‌و سووختبه‌ر له مه‌یدانی “ته‌ڕه‌بار“ی شارستانی میناب، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ ئاگاداری، دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به هۆیوه ئۆتۆمبیله‌كه له ئاگردا سووتاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای مانگی زایینی ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ٩٥ هاووڵاتی سووختبه‌ر له ئێران، به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ یان ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٢١ی كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
