ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی جۆندی شاپووڕ له شاری ئه‌هواز، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
بەشداربووانی كۆبوونه‌وەکە به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان و جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.
