له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٣ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئەسكه‌نده‌ر به‌خشوده، یه‌دوڵڵا ئه‌ڵماسی، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، عماد ئاسف، ئه‌فشین توسی، حه‌بیب عه‌موری، ناسر جه‌نه‌ت پوور، تاهر باستانی، ڕاستین كه‌ره‌می، حسام نه‌وروزی، مه‌جید خانی، سۆهراب مه‌جیدی و مسته‌فا كه‌یفه‌ری” به تۆكه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، كاشمه‌ر، ئه‌رده‌بێڵ، دزفول، قوچان، سپیداری ئه‌هواز، سنه، ساری و لاكانی ڕه‌شت” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌مین سه‌فاری و حشمه‌ت به‌یگی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “بجنورد و فیرده‌وس” ئێعدام كراون.
