ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، “مه‌رزیه ئادینه زاده” كچی “عه‌لی ئادینه‌زاده” باوكی دادخوازی “ئه‌بولفه‌زل ئادینه زاده” ڕایگه‌یاند كه، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گرتوون و ڕایانگه‌یاندووه به مه‌رجی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان ئیزنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوكیان پێ ئه‌ده‌ن.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، “مه‌رزییه ئادینه‌زاده” له به‌رده‌وامی وته‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه كه پێدانی مافی په‌یوه‌ندی باوكی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مافێكی ڕه‌وایه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بله ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌یه‌وێت باج له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان وه‌ربگرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌لی ئادینه زاده” له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان كه ڕۆڵه‌كه‌یان له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، به هۆی به‌شداری له مه‌راسمی حه‌وته‌می “خوسره‌و عه‌لیكوردی” ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
