ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شاغڵ له بێهزیستی شاستانی “گۆتوه‌ند” سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان، به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كارمه‌ندانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
