ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی پارێگای لوڕستان، له پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها ناڕه‌زایه‌تی دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسان به داخوازییه‌كانیان، نه‌ك ته‌نیا و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ركرانیان لێ ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.
