ڕۆژی ڕابردوو، چوار گروپی میلیشیای سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له عێراق، به‌ڵێنیان داوه كه له ڕۆژانی داهاتوودا چه‌كه‌كانیان دابنێن و به شێوازێكی سیاسی به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م چوار گروپه به ناوه‌كانی “عصائب اهل‌الحق، کتائب امام علی، کتائب سیدالشهدا و کتائب انصارالله الاوفیه” به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕێبه‌ره‌كانیان ئه‌م بڕیاره‌یان داوه تاكوو به شێوازێكی دیپلۆماتیك به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كانیان بده‌ن. شایانی باسه ڕێبه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌م چوار گروپه میلیشاییه، له لایه‌ن ئا‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌وه به تۆمه‌تی “هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ” خراونه‌ته نێو لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه و سزایه‌كی زۆر به‌سریاندا سه‌پێندراوه.
