به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیمان خدری” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌سجد سوله‌یمان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٣٠٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری ئابادان كراوه و تا ئێستا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
