ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز دژ به له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلف سرویسی زانكۆ مانیان گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، خوێندكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زانكۆ له ئاست ته‌ندروستی خوێندكاران، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكاران ژاراوی یان تووشی نه‌خۆشی بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری دابین كردنی سرویسی هاتوچۆ و ئه‌منیه‌تی خابگاكان، باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف سرویس و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی شه‌هریه بوون.
