له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆی و ته‌ورێز، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ١٣ ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌مین ته‌قی زاده، سه‌مه‌د حه‌یده‌ری و ڕه‌زا سه‌لیمی” سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز كه ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به توندوتیژییه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، هه‌ریه‌ك حوكمی ٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “جه‌واد فهتحلوو” خه‌ڵكی شاری خۆی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
