ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له ٦٠٠ كرێكاری شاغڵ له كانگه‌ی به‌ركه‌مڕه‌ی كرمان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی ئه‌و كانگه‌یه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.
