له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ زیندانی به ناوه‌كانی “هوشه‌نگ ئه‌میری، مه‌هدیه كه‌یهانی، قه‌نبه‌ر فه‌رهادی، شیراز چه‌مه‌نی، مه‌نووچهر مه‌هه‌كی، پژمان سه‌عیدی، نه‌جات یاری، سه‌فه‌رعه‌لی سادقی و كازم حه‌میدی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “نه‌یشابوور، هه‌مه‌دان، ئیلام، جیرۆفت، بۆرازجان، به‌م، سپیدار ئه‌هواز و گورگان” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٩ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “یه‌زدان جوزیپوور، سامان به‌رزێگه‌ی، كه‌ریم یوسفی، محه‌ممه‌دڕه‌زا مه‌ده‌دی، مه‌هین ڕه‌شیدی، عه‌باس عاله‌می، ناسر فه‌ره‌جی، ته‌وحید به‌رزێگه‌ر و جه‌مشید ئه‌میر فه‌زڵی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “یه‌زد، بیرجه‌ند، خاف، گورگان و عادڵ ئابادی شیراز” له سێداره دراون.
