به پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌هرا شه‌هباز ته‌به‌ری” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كرا. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی دژ به ڕژیم”، ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
