ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به سیاسه‌تی سه‌ركوت و له سێداره‌دانی ناڕازیان له ئێران، مانیان له خواردن گرت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، نه‌ك ته‌نیا هێشتا به‌رده‌وامه، به‌ڵكوو هه‌موو ڕۆژێك له ئێران به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه و به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئه‌بن. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا زیندانیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان، سه‌ركوتی ناڕازی و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی.
