ڕۆژی ڕابردوو، “بابه‌ك پاك نیا” پارێزه‌ری “محه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، ڕایگه‌یاند كه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و چالاكوانه له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕاوه‌ستاوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌مان ساڵدا به هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “افساد فی العرض” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه مه‌ترسی له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕاگه‌یندرا و له ئه‌نجامدا به هۆی گوشاره نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان، حكومه‌تی كۆمای ئیسلامی ناچار به ڕاوه‌ستاندنی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌كه‌ی كراوه.
