ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی خارك و سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكاران به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان ببوون.
