کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه‌ له‌ شارستانی شوش

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه‌ له‌ شارستانی

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه‌ دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی  پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان  و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌وره‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌.