ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی زانكۆی تاران، دژ به گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان و به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری دابین كرانی ئه‌منیه‌تی خابگاكان و پێداویستییه‌كانی ژیان، كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی، باش كردنی خواردنی سلف سرویس و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خوێندكاران به‌ندكراو بوون.
