له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ڕه‌شت، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “نه‌جمه‌دین ئێلیاسی” خه‌ڵكی گوندی “ئاسناوی” سه‌ر به شاری شنۆ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی شاری ڕه‌شت و خه‌ڵكی شاری زه‌نجان به ناوی “ئارمین خودایاری” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
