ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی تاران سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی حەراسه‌تی زانكۆ و كه‌شی ئه‌منی زانكۆ، دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، خوێندكارانی ناڕازی به به‌رپایی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف سرویسی زانكۆ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی له نووستنگه‌كانی زانكۆ و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی خوێندكاران بوون.
