به پێی ڕاپۆرته‌كان، “نازم بهریهی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كه له ڕۆژی نۆیه‌مینی مانگرتنه‌كه‌یدایه، ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه كرا.
ناوبراو ڕوژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌ز، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و بێبه‌ش كرانی له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانگرتنه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ له ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه، به هۆی ڕاوه‌ستانی دژ به بڕیاری كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی شیهبانی ئه‌هوازه‌وه، ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
