ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز ، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پێشنیاركراوی وڵاتی “كانادا“ی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند كرد.
بڕیارنامەکە بە ٧٨ دەنگی بەڵێ و ٢٧ دەنگی نەخێر و ٦٤ دەنگی بێ لایەن پەسەند کراوه و هەروەها ٢٤ وڵاتیش لە دەنگدانەکەدا ئامادەنەبوون. به پێی ڕاپۆرتهكان وڵاتانی ڕووسیا، چین، بێلاڕووس، کوبا، عێراق، پاکستان و ئەندەنوسیا دەنگی نەخێریان بە بڕیارنامەکە دا. لە بهیاننامهكهدا ئاماژه بهوه كراوه کە ناڕازیان، ڕۆژنامەنووسان، چالاكانی مافی مروڤ و تەنانەت بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە گوشار، هەڕەشە و هێرشی ئەلیکترۆنی لەلایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییهوه دەبنەوە.
