له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران به بیانووی بێ بنه‌ما له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له شاری پیرانشار پێنج كه‌س به ناوه‌كانی سۆران دورجه‌دوور، هه‌ژار توره‌جی، ڕزگار خوانپایه، تاهر باپیران و سیامه‌ند ئیسماعیلی، له میاندووئاو سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زانی، به‌همه‌ن ئه‌حمه‌دزاده و ستار ئوستادئه‌حمه‌دی، له بۆكان دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د عه‌باسی و عۆبه‌ید سووری، له مه‌شهه‌د و سه‌بزه‌وار چوار به‌شداربووی مه‌راسیمی پرسه‌ی خوسره‌و عه‌لیكوردی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د زه‌نگه‌نه، ئه‌حمه‌د و موختار گه‌لمیشی و سینا كراچی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای خووزستان به بیانووی تاقی كردنی خوێن له شیركه‌تی (فامیلی تری دی.ان.ئه‌ی) كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه كۆمپانیایه‌كی ئیسڕائیلی پێناسه كراوه ڕفێندراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: ئه‌مین ئه‌كبه‌ری و سه‌یدمحه‌ممه‌د سه‌ویتی.
