ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له شۆفێران و كرێكارانی به‌نده‌ر ده‌یر له ئوستانی بووشێهر دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شۆفێرانی گۆمرۆكی به‌نده‌ر ده‌یر ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه بێكار كراون و سیسته‌می كارییان به بێ ئاگاداری گۆڕدراوه، هه‌روه‌ها شۆفێران و كرێكارانی شاغڵ له‌و گۆمرۆكه هێشتا به‌شێك له داخوازییه‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. ناڕازیان به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
