ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو مێهرشاد شه‌هیدینژاد و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌راك له سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی مێهرشاد و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌راك به بۆنه‌ی هاتنی شه‌وی یه‌لدا له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای گۆڵبارانكردنی مه‌زاره‌كه‌ی، به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرتووه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌وته‌وه.
