به‌هۆی بارینی باران له دوو ڕۆژی ڕابردوو، له چه‌ند پارێزگای باشووری ئێران لافاو هه‌ڵساوه و به‌وهۆیه‌وه ٢٠ شارومه‌ند له دوورگه‌ی قێشم بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌قام و كۆڵانه‌كان له پارێزگاكانی فارس، هۆرمۆزگان، سیستان و به‌لووچستان و كرمان پڕ بووه له ئاو و زیانێكی زۆر به جووتیاران گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم بهندئاوێك شكاوه و ٢٠ هاووڵاتی له دوورگه‌ی قشم كه‌وتوونه‌ته نێو لافاو و بریندار بوون.
