له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٣ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی بۆكان، كرماشان، بۆجنۆرد، تایباد، ڕه‌شت، ته‌ورێز، ئه‌هواز، ساری، فێرده‌وس و ماهشه‌هر جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ناسناوی ٩ كه‌س له ئێعدام كراوان بریتیه له: جابر توركمان، عه‌لیڕه‌زا سوڵتانی، ناسر ئه‌یووبی، مه‌نسوور قانێع، ئاریوو نیازی، كه‌ره‌م ڕه‌زاكه‌ره‌می، كازم تاهێری، ئه‌شكان ڕه‌سووڵی و مێهدی قوربانی. هه‌روه‌ها سێ كه‌س له زیندانی ڕه‌شت به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون كه ناسناویان نادیاره و له زیندانی تایباد، شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراوه كه ناسناوی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.
