کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووس و به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ری عه‌لی محه‌ممه‌دی له‌ گرتووخانه‌كانی ڕژیم

ناڕوونی چاره‌نووس و به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی عه‌لی محه‌ممه‌دی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،عه‌لی محه‌ممه‌دیباوكیشه‌هریار محه‌ممه‌دیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤٠ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و باوكه دادخوازه‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، بۆ دووهه‌مین جار له‌ ئه‌مساڵدا، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمەوە له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و چالاكوانه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه.