ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی دانیشتووی خابگاكانی زانكۆی تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی زانكۆی تاران و خراپی دۆخی ژیانیان و هه‌روه‌ها به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری دابین كردنی ئیمه‌نی خابگاكان و ئیمكاناتی پێویستی ژیانی خوێندكاران، كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی، باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.
