به پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی سێداره‌ی “محه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، بۆ دووهه‌مین جار له لایه‌ن دیوانی باڵاوی وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “افساد فی العرض“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دوو جار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسان حوكمه‌كه‌ی په‌سه‌ند كراوه. شایانی باسه له ڕووداوێكی كه‌م وێنه‌دا، ده‌رفه‌تی چاوپێكه‌وتی ئه‌و هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێ دراوه كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ماف خوازانه‌ی ئێران‌دا ساز كردووه.
