به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی كانادا سزای نوێی به سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه ده‌ستیان له سه‌ركوتی ناڕازیان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا هه‌یه سه‌پاندووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مستەفا “موحیبی” بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی زیندانەکانی پارێزگای تاران، “حەسەن ئاخریان” بەرپرسی پێشووی بەندی ١ی زیندانی ڕەجایی شار ناسراو بە “جەلاد“، “ئەحمەد خادم سەید ئەلشوهەدا” فەرماندەی بنکەی کەربەلا سەر بە هێزەکانی زەمینیی سوپا و “موحسن کەریمی” فەرماندەی قەرارگای نەجەفی ئەشرەف، خراونەتە لیستی ئەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
